سەردێڕ:

ئەو پیاوەی ئازاری منداڵەکەی دا پێش دەستگیرکردنى ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە

فۆتۆ: 
2019-09-22

65858 جار خوێندراوەتەوە

ئەو پیاوەی ئازاری منداڵەکەیدا پێش دەستگیرکردنى ڕوونکردنەوەیەکى بڵاوکردەوە و داواى لێبوردنى لە ڕاى گشتى و داواکارى گشتى سعودیە کردووە.

ڕۆژنامەی سەبق ئاماژەی بەوەکردووە، پیاوەکە پێش دەستگیرکردنەکەی گرتە ڤیدیۆیەکی بڵاوکردووەتەوە و وتوویەتی "ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە کۆنە،و بەهۆی جیابوونەوەی لە خێزانەکەی باری دەروونیی باش نەبووە".

ئەوەشى وتووە، ویستوویەتی کچەکەی زوو پێبگرێت و پیشانى هاوسەرەکەشى بدات کە چوار منداڵى بەسەرەوەیە و ئاگادارى بکاتەوە کەچۆن دەیەوێت فێرى ئەوەى بکات چۆن پێ بگرێت.

دەشڵێت منداڵەکەى کچە و سوپاى خوا دەکات کە ئیستا تەمەنی سێ ساڵە و پێى گرتووە و لە ڤیدیۆکەدا بە جوانى دەردەکەوێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە بەرپرسانی ئاسایشی سعودیە ئاشکرایانکرد، ئەو پیاوەیان دەستگیر کردووە کە لە گرتە ڤیدیۆییەکدا دەردەکەوێت و ئازاری منداڵەکەى دەدات.