سەردێڕ:

سعودیە: ئێران بەرپرسە لە هێرشی سەر دامەزراوە نەوتییەکانى ئارامكۆ

فۆتۆ: 
2019-09-22

2203 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەوڵەتی سعودیە بۆ کاروباری دەرەوە، ئێرانى بە بەرپرسیار زانى لەو هێرشەى کراوەتە سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی وڵاتەکەى و رایگەیاند، بە چەکی ئێرانی هێرشەکە کراوە.

عادل جوبەیر لە  کۆنفڕانسێکى رۆژنامەوانیدا لە شاری ریاز پایتەختی سعودیە ئاماژەى بەوەکردووە، دڵنیان لەوەی کە ئەو موشەکانەی ئارامکۆیان کردە ئامانج لە باکورەوە ھاتوون نەک یەمەن و لە ھەوڵی دەستنیشانکردنی ئەو خاڵەدان کە موشەکەکەی تیادا ھەڵدراوە.

جوبەیر ئەوەشی روونکردەوە، وڵاتەکەی تاکو ئێستا بە زیاتر لە ٢٦٠ موشەکی بالیستی و ١٥٠ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دروستکراوی ئێران کراوەتە ئامانج.

ھەفتەی رابردوو لە ھێرشێکدا بۆ سەر دامەزراوەکانی کۆمپانیای نەوتی سعودیە ناسراو بە ئارامکۆ بە رێگەی فڕۆکی بێ فڕۆکەوان ئاگر لە دامەزراوەکە کەوتەوە و بەوهۆیەوە بەرهەمهێنانى نەوتى سعودیە کەمیکرد.