سەردێڕ:

میسڕ .. خۆپیشاندان دژی سیسی بەڕێوەچوو

داوای ڕۆشتنی سیسی دەکرێت
فۆتۆ: 
2019-09-21

4890 جار خوێندراوەتەوە

سەدان کەسی ناڕازی ئێوارەی دوێنێ، هەینی، لە سەنتەری قاهیرەی پایتەخت و چەند شارێکی تری ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و چەند دروشمێکیان دژی حکومەت بەرزکردەوە و داوای ڕۆشتنی سەرۆکی ئەو وڵاتە  عەبدولفەتاح سیسی دەکەن.

خۆپیشاندانەکە دوای ئەوەدێت کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەڵمەتێک ڕاگەیەندرا دژی گەندەڵی خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.

وەک شایاتحاڵەکان باسی دەکەن گرنگترین دروشمەکانی خۆپیشاندەران لە گۆڕەپانی تەحریر " بڕۆ سیسی" بوو وەک دەربڕنی ناڕەزایتییەکانیان دژی بەڕێوەبردنی دەسەڵات، هەروەها دروشمی زۆربەی خۆپیشاندەران بریتی بووە لە " ئێمە لە هیچ ناترسین و پێویستە سیسی بڕوات".

بەپێی هەواڵی ئاژانسی ڕۆیتەرز، هێزە ئەمنییەکان هێنرانە ناو گۆڕپانی تەحریر لە قاهیرە بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران گازی فرمێسکڕێژیان بەکارهێنا، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەک لە گەنجان مانەوە و دروشمەکانی " بڕۆ سیسی" یان دەوتەوە.

ئەوە لەکاتێکدایە لەسەردەمی دەسەڵاتی عەبدولفەتاح سیسیدا لە ٢٠١٣ ەوە کە بە کودەتایەکی سەربازی هاتە سەر دەسەڵات و محەمەد مورسی دوورخستەوە، بەهۆی هەڵمەتی فروان دژی ئۆپۆزسیۆنی ئەو وڵاتە گردبوونەوە و ناڕەزایاتییەکان لە میسر کەمببونەوە.