سەردێڕ:

وێنە.. بەهۆى تەقینەوەیەکەوە لە کەربەلا ژمارەیەک هاوڵاتیى کوژران

فۆتۆ: 
2019-09-20

3787 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆى تەقینەوەی بۆمبێکى چێنراوەوە لە لەبازگەیەكی نێوان بەغدا - كەربەلا ١٢ کەس کوژران و پێنج کەسی دیکە برینداربوون.

بەگوێرەى زانیاریی هێزە ئەمنییەکانى عێراق بۆمبە چێنراوەکە لە ناو پاسێکى نەفەر هەڵگردا تەقیوەتەوە و تائێستاش هیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتى لە تەقینەوەکە رانەگەیاندووە.