پەیامنێری ئێن ئاڕ تی: تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنج و حەوتى یەکێتی کرا لە هەولێر
دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، ئومێد چۆمانى
کەمێک پێش ئێستا تەقە لە کۆمیتەی چوار و پێنجى یەکێتی کرا لە هەولێر و زیانى گیانى لێنەکەوتەوە.
حاجى مەسیفى جێگری بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە ھەولێر بە ئێن ئاڕ تى راگەیاند، ئۆتۆمبێلێک بە بەردەم کۆمیتەکاندا تێپەڕیوە و حەوت فیشەکی بە بینای کۆمیتەکانەوە ناوە.
وتیشی، هیچ کەسێک زیانی بەرنەکەوتووە بەهۆى تەقەکانەوە.
تەقەکردن لەو کۆمیتانەى یەکێتى لەکاتێکدایە شەوى رابردووش تەقە لە لقى ٤ى پارتى لە سلێمانى کرا و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتەوە.
رووداوى تەقەکردنەکان دواى ئەوە هات کە مەحمود سەنگاوی ئەندامى مەکتەبی سیاسی یەکیتى لە بازگەى سماقوڵى رێگری لێکرا بچێتە هەولێر و ئەوەش ناکۆکى خستە نێوان بەشێک لە بەرپرسان و جەماوەرى ئەو دوو حزبە.
