سەردێڕ:

مەکتەبی سیاسی یەکێتى لە کۆبوونەوەدایە

درێژکراوەى کۆبوونەوەکەى دوێنێیە
فۆتۆ: 
2019-09-20

4218 جار خوێندراوەتەوە

مەکتەبی سیاسی یەکێتى بۆ گفتوگۆکردن لەسەر رێكکەوتنەکەی لەگەڵ پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێكی کەرکوک لە کۆبوونەوەدایە.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەکێتی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، کۆبونەوەی ئەمڕۆی مەکتەبی سیاسی درێژەپێدەری کۆبونەوەکەی دوێنیە کە بڕیاربوو لەهەولێر بکرێت، بەڵام بەهۆی رێگربی لە مەحمود سەنگاوی لە بازگەی سماقوڵی کۆبونەوەکە نەکرا.

هاوکات پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، کۆبوونەوەکە به‌ سه‌رپه‌رشتی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی ئەو حزبە بەڕێوەدەچێت و تیایدا پەیوەست بەرێكکەوتنی پێكهێنانی حكومەت لەنێوانی یەكێتی و پارتی و پرسی هەڵبژاردنی پارێزگارێكی كورد بۆ كەركوك گفتوگۆ دەكرێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە بڕیاربوو دوێنی لەشاری هەولێر کۆبونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئەوەی لەبازگەی سماقوڵی رێگریی لە مەحمود سەنگاوی کرا بچێتە هەولێر کۆبونەوەکە نەکرا.