سەردێڕ:

ئەو هۆکارانەى دەبنە هۆى دەست لەرزین

فۆتۆ: 
2019-09-20

17878 جار خوێندراوەتەوە

دەست لەرزین لە حاڵەتی توڕەیی و پەشۆکاویدا کاردانەوەیەکی ئاساییە، بەڵام ئەگەر زۆر دووبارە ببێتەوە و زیاد لە باری سروشتی بێت، لەم دۆخەدا پێویستە سەردانی پزیشکی پسپۆڕ بکرێت.

ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ لە بابەتێکی تەندروستیدا دەربارەی دەست لەرزین بە پشتبەستن بە وتەی پزیشکان کۆمەڵێک هۆکار و چارەسەری خستووەتەڕوو:

ئەگەر تەندروستیت باشە

جەیمس بیرنهایمەر پزیشکی دەمارە خانەکان لە سەنتەری مێرسی پزیشکی لە تەیمور ئەو حاڵەتەی بە "لەرینەوەی فسیۆلۆجی" ناساندووە، ڕوونیکردووەتەوە ھەموو کەسێک کەمێک ئەم لەرزینەی ھەیە، ئەگەر تەندروستیی باش بێت.

ئەگەر لەوپەڕی ھەست و سۆزدا بیت

لەکاتی بارودۆخی سۆزداریی توند و جێبەجێکردنی پڕۆژەیەکی نوێی گەورە، لەرزین لە پەنجەکان روودەدات، زانایانی زانکۆی هارڤارد ئاشکرایانکردووە، لەم حاڵەتەدا دڵ بە خێرایی لێدەدات و لەرزین و ئارەقکردنەوەی لەگەڵدایە.

دابەزینی ئاستی شەکر لە خوێندا

مێشک بەرپرسە لە کۆنترۆڵکردنی هەستەکانت و جێگیربوونی. مایکڵ جی کاپلیت پزیشکی دەمارەخانەکان لە وایل کۆرنێل دەڵێت، "ئەگەر مێشک بڕی پێویست ماددەی خۆراکی پێ نەگات، تووشی لەرزینی توند دەبیت."

بەپێی پێویست نەخەوتبیت

بۆ کەسی ئاسایی ٧ بۆ ٩ کاتژمێر نوستن گرنگە، ئەگەر ئەو ماوە جەستە پشوو وەرنەگرێت، ئەوا لەشت ناچارکردووە کاربکات، ئەمەش کاریگەریی لاوەکی لێ دەکەوێتەوە و لەرزینی دەست و مەترسیی تووشبون بە نەخۆشییەکانی دڵی بەدوادا دێت.

زیادەڕەویکردن لەو خواردنەوانەی ماددەی کافاینیان تێدایە

چا و قاوە زۆر بخورێتەوە کاریگەریی نەرێنیی لەسەر هەستەکان دەبێت، بە جۆرێک دڵەڕاوکێ زیاد دەکات، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنەوە کهولییەکان و ماددە بێ ھۆشکەرەکان، زیان بەو بەشەی مێشک دەگەیەنن کە ھاوسەنگیی لەش و جوڵەکان رادەگرێت.

بەپێی نوسینگەی نیشتمانیی ئەمریکی بۆ پزیشکی، هەندێک دەرمان هۆکارن بۆ ڕوودانی لەرزینی دەست.

رژێنی دەرەقی

بە بڕێکی زۆر ئەو ڕژێنە هۆڕمۆن دەربدات دەست دەلەرزێت.

ئەگەر گرفتی دەروونیی

وەک دڵەڕاوکێ و گرفتی دوای شۆک هۆکارە بۆ دەست لەرزین، لەم حاڵەتەدا خواردنەوەی چا یان کتێب خوێندنەوە باشترین چارەسەرە.