فۆتۆ:
2019-09-20
2460 جار خوێندراوەتەوە
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دوو پڕۆژه‌بڕیاری خسته‌ده‌نگدانه‌وه كه یه‌كێكیان له‌لایه‌ن وڵاتانی ئه‌ڵمانیا، كوێت و به‌لجیكا و دووه‌میان له‌لایه‌ن رووسیا و چینهوهپێشكهشكرابوون.
روسیا و چین مافی ڤیتۆیان دژی پڕۆژە بڕیارێکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان بەکارھێنا کە تێیدا داوای رێزگرتن لە مافە نێودەوڵەتییه‌كانی مرۆڤ و ئاگربەستی لە ئیدلب كرابوو.
لەبەرامبەردا روسیا و چین داوای ئه‌وه‌یان كردبوو، ئاگربه‌ست له‌ئیدلیب، ئه‌و كه‌س و گرووپانه نه‌گرێته‌وه كه سه‌ر به‌و رێكخراوانه‌ن كه ناویان له‌لیستی تیرۆری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشدایه، بەڵام پڕۆژهبڕیارهكەی ئەوانیش په‌سه‌ند نه‌كرا.
له‌كاتێكدا وڵاتانی رۆژئاوا، رووسیا و رژێمی سووریا به‌كردنه ئامانجی خه‌ڵكی سڤیل، خوێندنگه و نه‌خۆشخانه‌دا تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، نوێنه‌ری هه‌میشه‌یی رووسیا له‌نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تۆمه‌ته‌كانی ره‌تكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له‌ئیدلیب ته‌نها دژی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان خه‌بات ده‌كه‌ن.