سەردێڕ:

زەینەلعابیدین سەرۆکى پێشووتری تونس کۆچی دواییکرد

فۆتۆ: 
2019-09-19

4008 جار خوێندراوەتەوە

زەینەلعابیدین سەرۆکى پێشووتری تونس لە تەمەنى ٨٣ ساڵیدا بەهۆى نەخۆشییەوە کۆچی دواییکرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە (١٩ى ئەیلولى ٢٠١٩) زەینەلعابیدین بەهۆى نەخۆشییەوە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى سعودیە گیانى لەدەستدا.

زەینەلعابیدین لە ٣ى کانونى یەکەمى ١٩٣٦ لەدایکبووە و لە ساڵى ١٩٨٧ەوە تاوەکو ساڵى ٢٠١١ سەرۆکى تونس بووە، دواى خۆپیشاندانەکانى ساڵى ٢٠١١ى یاسەمینەوە كە دواتر بە بەهاری عەرەبی ناسرا، ناچار كرا دوای ٢٤ ساڵ لە دەسەڵات دەست لەكاركێشانەوە پیشكەش بكات و بەرەو سعودیە هەڵهات و لە ڕیازی پایتەخت لەگەڵ خێزانەكەیدا نیشتەجێ بوون.

سەرەتاى ئەمساڵ سەرۆكی پێشتووتری تونس دواى چەند ساڵێک لە دیار نەمانى، لەگەڵ لەیلا تەڕابلوسی هاوسەری لە ئاهەنگی مارەبڕینی كچە گەورەكەیدا دەردەكەوت.