سەردێڕ:

ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەستنیشانکرا

دوای سوێندخواردنی یاسایی دەستبەکاردەبێت
فۆتۆ: 
2019-09-19

1974 جار خوێندراوەتەوە

دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، دیبلۆماتکار ڕۆبەرت ئۆبرایەنی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەستنیشانکرد.

بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی ترەمپ، ئۆبرایەن بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی دەستنیشانکراوە و دوای سوێندخواردنی یاسایی دەستبەکاردەبێت.

میدیاکانی ئەمریکا باس لەوەشدەکەن، جیاواز لە پۆستە باڵاکانی دیکە، ئەو کەسەی بۆ پۆستی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا لەلایەن سەرۆکی وڵاتەکەوە دەستنیشان دەکرێت، پێویستی بەوە نیە لەلایەن ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکاوە پەسەندبکرێت.

ئۆبرایەن لە شاری لۆس ئەنجیلۆس لەدایکبووە و ساڵی ١٩٩١ کۆلیژی یاسای لە زانکۆی کالیفۆرنیا تەواوکردوە، وەکو پارێزەر کاری بۆ چەندین کۆمپانیای ئەمریکی کردوە.

ئۆبرایەن لەماوەی ساڵانی ١٩٩٦ – ١٩٩٨ پارێزەری ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بوو لە جنێف، و لەساڵی ٢٠٠٥-٢٠٠٦ دا جێگری هەمیشەیی نێردراوی ئەمریکا (جۆن بۆڵتۆن) بوو لە نەتەوە یەکگرتووەکان.

هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٨-٢٠١١ دا ئەندامی لیژنەی ڕاوێژکاری میراتی کەلتوری و فەرهەنگی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو و هەروەها ڕاوێژکاری (میت ڕۆمنی، سکوت وۆکەر و تێد کروز) کاندیدەکانی پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بووە.  ئۆبرایەن لە سوپای ئەمریکادا خزمەتی کردوە و پلەی ڕائیدی هەیە کە هێزی دەریاییدا.

لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە نێردراوی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کاروباری ئازادکردنی بارمتەکان، وە لەو پۆستەدا دەربارەی کارەکانی بارمتەکان و دەستگیرکراوان ڕاوێژی پێکراوە لەلایەن فەرماندە باڵاکانی کۆمارەوە و کاری کردوە بۆ بەرەو پێشبردنی ستراتیجییەتی گێڕانەوەی بارمتەکان بۆ ئەمریکا.

 

Image result for ‫روبرت أوبراين‬‎