سەردێڕ:

یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی دۆسێی زیندانیکردنی دەمیرتاش دەکات

فۆتۆ: 
2019-09-18

2169 جار خوێندراوەتەوە

 بڕیارە ئەمڕۆ دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی دۆسێی زیندانیکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکی پێشووی پارتی هەدەپەکۆببێتەوە و دووایین داواکاری خۆی بگەیەنێتە حکومەتی ئەوروپا.

کاتی پیری بەرپرسی دۆسێی تورکیا لە یەکێتی ئەوروپا لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، بە بەشداربوونی نوێنەرانی پاری هەدەپە و باشاک دەمیرتاش هاوسەری سەڵاحەدین دەمیرتاش لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی ئەندامانی یەکێتی ئەوروپا تاوتوێی دۆسێی دەمیرتاش دەکەن.

هاوکات پارتی هەدەپە لە ڕاگەیەندراوێکدا باسیلەوەکرد، دەمیرتاش لە ٤ ی مانگی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠١٦ەوە بەشێوەیەکی نایاسایی ونادادپەروەرانە لە ئازادی بێبەشکراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، هەفتەی ڕابردوو دادگای تورکیا ڕایگەیاند، دەمیرتاش فەرمانی ئازادکردن دەیگرێتەوە.

دواتریش پارێزەرانی دەمیرتاش داوایان لەدادگا کرد ئەو سێ ساڵەی دەمیرتاش لە زیندان بووە لەسەر سزاکەی هەژمار بکرێت وبەمەرج ئازادبکرێت بەڵام  ڕێگری لە جێبەجێکردنی فەرمانی ئازادکردنی ناوبراو کرا کە لەلایەن دادگاوە دەرچووبوو.