سەردێڕ:

بۆریس جونسن: پێویستە وەڵامێکی بەکۆمەڵی هێرشەکانی سەر سعودیە بدرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-18

2521 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا داوای وەڵامەدانەوەیەکی بەکۆمەڵ دەکات لەسەر هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتیەکانی سعودیە.

ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری وتەبێژی بۆریس جۆنسنەوە بڵاویکردەوە، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ محەمەد بن سەلمان شازادەی جێنشینی سعودیە ئەنجامداوە و رایگەیاندووە بەریتانیا لە پاڵ سعودیەدا دەبێت و پابەند دەبێت بە ئاسایشی ئەو وڵاتەوە.

وتەبێژەکە ئەوەشی خستەڕوو" سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بۆریس جۆنسن و شازادەی جێنشینی سعودیە ئاماژەیان بەوەداوە پێویستە لەسەر ئەو ڕاستیەی ڕوویداوە بوەستن و سەرۆک وەزیر جەختی لە گرنگی وەڵامدانەوەیەکی بە کۆمەڵ کردۆتەوە لەسەر هێرشەکە و هانی شازادەی جێنشینی داوە بەردەوام بێت لەکارکردن لەگەڵ هاوبەشە ئەوروپییەکانیدا.

لە چەند رۆژی رابردوودا لەلایەن چەند فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە هێڕشکرایە سەر دوو کێڵگەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە وبەوەش رێژەی بەرهەمهێنانی نەوتی سعودیە بۆ نیوە کەمیکرد .