سەردێڕ:

مستەفا چاوڕەش: وەزیری پێشمەرگە پەلەى چی بووە لە بارەى وەرگرتنى ئابوونەوە بڕیارى دەرکردووە؟

فۆتۆ: 
2019-09-17

13650 جار خوێندراوەتەوە

فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ پێشمەرگە ڕایگەیاند، وەزیری پێشمەرگە کە لە حزبەکەی خۆیەتی پەلەى چی بووە لە دەرکردنى بڕیارێک لە بارەى وەرگرتنى ئابوونەوە؟.

فەرماندەی نوێی هێزەکانی ٧٠ ی پێشمەرگە لەبەرنامەی تاوتوێی ئێن ئاڕتیتدا باسی لەوەکرد وەرگرتنی ئابونە لە پێشمەرگە بە ئارەزوو مەندانەیە و ئەو پێشمەرگانەش ئەندامی حزبن بۆیە مەرجی ئەندامێتی حزب ئابونەدانە.

مستەفا چاوڕەش دەڵێت، زۆرینەی پێشمەرگەکانی هێزەکانی حەفتا ئەندامی یەکێتین و مەرجی ئەندامێتی حزبیش بەشداری کۆبونەوەکان و ئابونەدانە و لای پارتیش شتەکە بەهەمان شێوەیە.

دەشڵێت کەس بە زۆر ئابونە لە پێشمەرگە وەرناگرێت بەڵکو پێشمەرگە بەخواستی خۆیان ئابونە دەدەنە حزب.

لەبارەی پرسیاری ئەوەی ئابونەکە چی لێدێت، فەرماندەی هێزەکانی ٧٠ رایگەیاند، پارەکە ناچێتە گیرفانی کەسەوە بەڵکو هەر بۆ پێشمەرگە خۆیان خەرج دەکرێتەوە لێژنەیەکیش چاودیری خەرجکردنەکەی دەکات.