سەردێڕ:

پێنجوێن.. یاریگاى تاتانى گەورەى تیپە میللیەکان نۆژەنکرایەوە

فۆتۆ: 
2019-09-17

1581 جار خوێندراوەتەوە

پاش نۆژەنکردنەوە یاریگاى تاتانى گەورەى تیپە میللیەکانى قەزاى پێنجوێن، یاریگاکە رادەستى تیپە میلییەکان کرایەوە.

ئەم نۆژەنکردنەوەیە لە کاتێکدایە، لەسنورى قەزاى پێنجوێن تەنیا ئەو یاریگایە هەیە بۆ تیپە میلیەکان کە لە ساڵى ٢٠١٥ەوە دروستکراوە، بەڵام سەرەڕاى کەموکورتیەکانى هیچ گۆڕانکارییەکى تێدا نەکراوەو نۆژەن نەکرابوەوە.

بەرپرسانى نەوەى نوێ دەڵێن ئەوەى ئێستا ئەوان لە بەشێکى شار و شارۆچکەکان دەیکەن، شێوازێکی نوێی سیاسەت و حیزبایەتییە لە هەرێمی کوردستاندا و تێپەڕاندنی شێوازی تەقلیدی حیزبایەتی و سیاسەتە، چونکە ئەوان حیزبایەتی لە پێناو خزمەتی خەڵک دەکەن و جۆرێکە لە کێبرکێکردن لە قسەوە بۆ کردار.