سەردێڕ:

ئەفغانستان.. ٢٤ کەس لە تەقینەوەیەکدا کوژران

سەرۆکى ئەفغانستان کراوەتە ئامانج
فۆتۆ: 
2019-09-17

2197 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی ناوخۆی ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە باکورى کابوڵى پایتەختى تەقینەوەیەک ڕوویداوە و بەهۆیەوە لانى کەم ٢٤ کەس کوژراون و زیاتر لە ٣٠ کەسیش برینداربوون.

نوسرەت رەحیمى وتەبێژى وەزارەتى ناوخۆى ئەفغانستان ڕایگەیاند، لە شاری چاریکار لە باکورى کابوڵى پایتەخت خۆکوژێک لەریگەى ماتۆرسکیلێکى بۆمبرێژکراوە خۆى تەقاندۆتەوە.

ئاماژە بەوەشکراوە، تەقینەوەکە گردبوونەوەیەکى جەماوەرى لایەنگرانى ئەشرەف غەنى سەرۆک کۆمارى ئەفغانستانى کردووەتە ئامانج پیش ئەوەى وتەیەک بۆ لایەنگرانى پیشکەش بکات.

باسیان لەوەشکردووە، ئەشرەف غەنى سەرۆک کۆمار هیچ زیانێکى بەرنەکەوتووە.  

هاوکات بەرپرسانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى ئەفغانستان ڕایانگەیاند، تەقینەوەکانى ئەم دواییە نەبووەتە بەربەست لەبەردەم بەڕێوەچوونى پرۆسەى هەڵبژاردن لەو وڵاتەدا.

دواى تەقینەوەکەش بە چەند کاتژمێرێک بزوتنەوەى تاڵیبان بەرپرسیارێتى خۆى لە تەقینەوەکە ڕاگەیاند.

بڕیارە لە ٢٨ى ئەم مانگە هەڵبژاردنى سەرۆکایەتى ئەفغانستان بەریوەبچێت، کە ١٨ کاندید کێبڕکێ دەکەن لە نیویاندا سەرۆکى ئێستاى ئەفغانستان و هاوکات رکابەرى سەرەکى هەڵبژاردنەکانى پیشووى ئەو وڵاتەشى تیدایە.