سەردێڕ:

ئامێرێکی ماڵ مەترسی لەسەر ژیانی ئەندامانی خێزان دروست دەکات

فۆتۆ: 
2019-09-15

28766 جار خوێندراوەتەوە

زیاتر لە نیو ملیۆن کەس لە جیهاندا بەهۆی بوونی ئامێری جلشۆرەوە مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە، هەروەک شارەزایان بە "بۆمبی تەوقیتکراو" وەسفیان کردووە.

ماڵپەڕی بی بی سی نوسیوویەتی، هەندێک لە ماڵەکان ڕووبەڕووی ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی ئامێری وشککەرەوەی جلشۆرەکەیان دەبنەوە، هۆکارەکەشی خراپبوونی بەشی وشککردنەوەی ئامێری جلشۆری ئۆتۆماتیکیەوە.

ئەو رووداوە زۆرانەی بەهۆی ئەو ئامێرەوە لە زۆر ماڵ دروست بووە کۆمپانیای "ویرلبۆل"ی ئەمریکی ناچارکردووە، لە مانگی تەمموزەوە نزیکەی ٥٠٠ هەزار پارچەی وشککەرەوەی ئەو ئامێرانە بگەڕێنێتەوە بۆ کۆمپانیاکە، بڕی زیانەکان قەرەبوو بکاتەوە، لەو کاتەشەوە تاکو ئێستا زیاتر لە ٦٥ هەزار لەو پارچەیە گەڕێنراوەتەوە.

Image result for ‫"الغسالات القاتلة".. نصف مليون قنبلة موقوتة في البيوت‬‎

گەڕاندنەوەی ئەو پارچەیە کە زیاتر بەشی وشککەرەوەکەی گرتووەتەوە، زیاتر لە بەرواری ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٥ دروستکرابوون، لەو کاتە کۆمپانیاکە ڕێگەی دەدات تۆز و مووی پۆشاکەکان بچێتە ئەو بەشەی کە بەرپرسی گەرمییە، ئەم کارەش زیانی بەو بەشە دەگەیاند و هۆکار بووە بۆ تەقینەوە و ئاگرکەوتنەوە.

کۆمپانیاکە بۆی دەرکەوتووە زیاتر لە ٥٠ ئاگادارییان پێگەیشتووە لە ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە، بەهۆی بەشی وشککەرەوەی ئامێری جلشۆرەوە ڕوویداوە.

ئ.ل