سەردێڕ:

دوای ٢٢ ساڵ تەرمی کەسێک بەهۆی گۆگڵ ئێرسەوە دەدۆزرێتەوە

فۆتۆ: 
2019-09-14

29126 جار خوێندراوەتەوە

لە تشرینی دووەمی ١٩٩٧ ولیام مۆڵتی تەمەن ٤٠ ساڵ، لەدوای گەڕانەوەی لە یانەیەکی شەوانە لە ویلایەتی فلۆریدا لە ناوچەی پاڵم بیچ، بۆ ماوەی ٢٢ ساڵ بێسەروشوێن دەبێت.

لەو کاتەوە گەڕان بە دوای مۆڵت بەردەوام دەبێت، بەڵام دوای ئەوەی هەمووان بێهیوا دەبن لە دۆزینەوەی و نەبوونی هیچ شوێنەوارێک لەدوای خۆی، گەڕان بەدوایدا دەوەستێنن.

دوای تێپەڕبوونی ٢٢ ساڵ بەسەر دیارنەمانیدا، لە ڕێگەی بەرنامەی ئینتەرنێتی Google Earth پاشماوەی لاشەی مۆڵت دەدزۆنەوە، کە بەڕێکەوتن دانیشتوانێكی ناوچەکە بۆ سەیرکردنی گەڕەکەکەی خۆیان ئەو بەرنامەی بەکارهێنابوو، هەروەک ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی ئاماژەی پێکردووە.

ئەو کەسە لە ڕێگەی مانگی دەستکردەوە وێنەکەی گەورە کردووە و ئۆتۆمبێلێکی بینیوە، دواتر پۆلیسی ناوچەکەی لێ ئاگادارکردووەتەوە، تێری باربیرا وتەبێژی پۆلیسی ناوچەکە ڕایگەیاندووە، کەسێکی دانیشتووی ناوچەکە لە ڕێگەی گۆگڵ ئێرسەوە وێنەکەی دۆزیوەتەوە و ئاگاداری کردوونەتەوە.

پۆلیس دوای لێکۆڵینەوە ئۆتۆمبێلەکەیان لە ئاوەکە دەرهێناوە، لە ناویدا ئێسکە پەیکەری مرۆڤێکیان دۆزیەوەتەوە، ڕێکخراوی نیشتمانی بۆ ونبووان توانیویەتی ناسنامەی ئێسکە پەیکەرەکە ئاشکرابکات، دەرکەوتووە کە تەرمی "مۆڵت"ە.

 

بەپێی زانیارییەکان، مۆڵت شەوێکی مانگی تشرینی دووەمی ١٩٩٧چووەتە یانەیەکی شەوانە، پێش ئەوەی شەو درەنگ بکات هاتووەتە دەرەوە، پەیوەندی بە هاوڕێ کچەکەیەوە کردووە کە دەگەڕێتەوە مالەکەی لە "لانتانا"، بەڵام دواتر بێسەروشوێن بووە و هیچ هەواڵێکی نەبووە، دوای تێپەڕبونی ٢٢ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە دەرکەوتووە کە خۆی و ئۆتۆمبێلەکەی کەوتوونەتە ئاوەکەوە.

باری ڤای ئەو کەسەی کە لە ڕێگەی گۆگڵ ئێرسەوە ئۆتۆمبێلەکەی بینیوە بە ڕۆژنامەی پاڵم بیچی ڕاگەیاندووە، سەرەتا کە سەیری نەخشەی گەڕەکەکەی کردووە هیچی نەبینیوە دواتر کە نزیکی کردووەتەوە وێنەی شتێکی نامۆی بینیوە لە ئاوەکەدا، بۆی دەرکەوتووە ئۆتۆمبێلە.

وتوویەتی "بڕوام نەکردووە ئەوەی دۆزیومەتەوە تەرمی کەسێک بێت کە ٢٢ ساڵ لەمەوبەر مردووە."

ليام مولدت اختفى وهو في 40 من عمره وعثرت عليه خرائط غوغل ميتا في سيارته الغارقة بعد 20 عاما من اختفائه في فلوريدا