سەردێڕ:

ئەردۆغان داواکاری کڕینی موشەکی پاتریۆت ئاڕاستەی ئەمریکا دەکات

پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەمریکا
فۆتۆ: 
2019-09-14

3501 جار خوێندراوەتەوە

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، گفتۆگۆیان کردوە بۆ کڕینی موشەکی پاتریۆتی بەرگریکاری ئەمریکی لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ، هەرچەندە وڵاتەکەی سیستەمی بەرگریکاری ڕوسی ئێس-٤٠٠ ی کڕیووە.

ئەردۆغان لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕۆیتەرز ئەوەی ڕوونکردەوە کە دەربارەی ووردەکاری پرۆپۆزەڵی پرۆژەکە لەگەل ترەمپدا گفتوگۆ دەکەن کاتێک گەشت دەکات بۆ نیۆرک بۆ ئامادەبوون لە کۆنگرەی کاری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان.

سەرۆکی تورکیا ئەوەشی ڕاگەیاند، "پێشتر داواکاری کڕینمان ناردوە و لەگەڵ ئەوەشدا کە ١٠٠ سیستەمی ئێس- ٤٠٠ مان کڕیوە، دەتوانین لەگەڵ ئەمریکادا موشەکی پاتریۆت بکڕین بە شێوەیەکی جیاوازتر، لەداواکارییەکەشدا ئەوەمان خستۆتەڕوو کەپێویستە بە مەرجی کەمتر لە موشەکی ئێس-٤٠٠ ڕێککەوتنمان لەگەڵ واژۆبکرێت".

ئەردۆغان هەندێک لە داواکارییەکانی بۆ کڕینی موشەکی پاتریۆتی ئەمریکی ئەوەیە یەکێک لە بەندەکانی کڕینی سیستەمی ئێس-٤٠٠ ی تێدابێت کە بریتییە لە ڕێککەوتنی بەرهەمهێنانی هاوبەش، دابینکردنی قەرز و پێشکەشکردنی ئاسانکاری پێدان. بەپێی ئەو مەرجانە تورکیا ڕایگەیاندوە دەتوانن بڕێکی زۆر لە موشەکی پاتریۆت بکڕن.

تورکیا بە کڕینی موشەکی ڕوسی ڕووبەڕووی ڕەخنەی زۆربۆیەوە لەلایەن ئەمریکاوە سەرەڕای ئەوەی تورکیا و ویلایەتەیەکگرتوەکان هاوپەیمانێتییان هەیە لە باکوری ئەتڵەسی ( ناتۆ).

 ئەمە لەکاتێکدایە پێش دوومانگ ئەمریکا ڕایگەیاند تورکیا دووردەخاتەوە لە بەرنامەی فڕۆکەی شەڕکەی ئێف-٣٥ و هەروەها ئاماژە بە زیاترکردنی سزاکانی سەر تورکیا کرابوو.

بەرژەوەندییەکانی ئەو دوو وڵاتە ڕووبەڕووی سەختی بۆتەوە لەناوچەی باکوری سوریا بەهۆی هاوپەیمانێتی ئەمریکا لەگەڵ هێزە کوردییەکانی سوریا و تورکیاش بە کۆمەڵەی تیرۆریست ناویان دەبات. لەگەڵ ئەوەشدا ڕێککەوتنی تورکیا و ئەمریکا بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی ئارام لە باکوری سوریا بەردەوامە.