سەردێڕ:

رۆژی یەکشەممە موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی حوزەیران
فۆتۆ: 
2019-09-13

135608 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە ١٥ى ئەیلول موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، ڕۆژى یەکشەممە ١٥ى ئەیلولى ٢٠١٩ موچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکرێت.

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەى بەوەشکردووە، بەگوێرەی بەرنامەی وەزارەتی دارایی ئەگەر پارەی پێیوست (سیولە)ی بگاتە دەست رۆژی دووشەممە ١٦ی ئەیلول موچەی وەزارەتی داد دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی کە دابەشدەکرێت موچەی مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩یە و حەوتەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.

ھـ.ع