سەردێڕ:

ده‌سته‌یه‌كی نیشتیمانى بۆ پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان دروستدەکرێت

کۆبوونەوەى حکومەت و پەرلەمان
فۆتۆ: 
2019-09-12

2852 جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان و شاندێکى حكومه‌تی هه‌رێم لەسەر پرسى بودجە و پەیوەندییەکانى نێوان هەرێم و بەغدا كۆبوونەوە و ئەنجومەنى وەزیرانیش رایگەیاند، ده‌سته‌یه‌كی نیشتیمانى بۆ پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان دروستدەکەن.

 لە کۆبوونەوەکەدا ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران رایگەیاندووە، "سیاسه‌تی كابینه‌ی ٩ی حكومه‌ت رێككه‌وتنه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق له‌سه‌ر گشت پرسه‌ نیشتیمانییه‌كان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم، له‌وانه‌ بابه‌تی ماده‌ی ١٤٠ی ده‌ستوور و بودجه‌ و نه‌وت له‌چوارچێوه‌ی ده‌ستووری عێراقدا".

 سکرتێرى ئەنجومەنى وەزیران باسیشی له‌ ئاساییكردنه‌وه‌ى دۆخی ناوچەکانى مادەى ١٤٠ و ئاماده‌كاریی بۆ سه‌رژمێریی گشتی له‌ عێراق و ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكانی عێراق كرد.

 هەر لە کۆبوونەوەکەدا ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وەزیران جەختی لە هەبوونى په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییه‌كی باش له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی كوردستان كرده‌وه‌ و رایگەیاندووە، ده‌سته‌یه‌كی نیشتیمانیى بۆ گشت پرسه‌ چاره‌نوسسازه‌كان و نیشتیمانییه‌كان دروستده‌كه‌ن.

 ئەو کۆبوونەوەى حکومەتى هەرێم و پەرلەمان لەکاتێکدایە کە بریارە هەفتەى داهاتوو شاندێکى حکومەتى هەرێم بۆ تاوتوێکردنى پرسى بودجە سەردانى بەغدا بکات.