سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. ساتی کەوتنەخوارەوەی کچێک لە تاڤگەیەکەوە

فۆتۆ: 
2019-09-12

82941 جار خوێندراوەتەوە

کچە شاخەوانێک لە بەرزیی ٥٠ پێوە لە تاڤگەیەکى دورگەى هاوایى ئەمریکا کەوتە خوارەوە. 

ڕۆژنامەی میرەری بەریتانی ئاماژەی بەوە کردووە، هێزەر فریسێنی تەمەن ٢٧ ساڵ، لەگەڵ چەند هاوڕێیەکی خۆیدا لە ناوچەیەکی دوورگەی هاوایی ئەمریکا بووە، دوای ئەوەی لەسەر تاڤگەیەکەوە بۆ ماوەیەک وەستاون، قاچی خزاوە و لە تاڤگەکەوە کەوتووەتە خوارەوە، کە نزیکەی ٥٠ پێ بەرزبووە.

هێزەر کامێرایەکی گەو پڕۆی پێبووە و دیمەنی ڕووداوەکەشی تۆمارکردووە، تیایدا دەرکەوتووە، دوای ئەوەی لە تاڤگەکەوە دەکەوێتە خوارەوە، دەبینرێت لە ئازاردا هاواردەکات و هەوڵدەدات لە ڕووبارەکە بێتە دەرەوە، دوای ئەوەش پیاوێک بە خێرایی بەهانایەوە دێت و لە ئاوەکە دەیهێنێتە دەرەوە.

لە بابەتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، هێزەر بە خێرایی گەیەنراوەتە نەخۆشخانە و بەهۆی ڕووداوەکەوە ١٠ پەراسووی شکاوە، سییەکانی هاتوونەتەوە یەک و زیانیان بەرکەوتووە و ئێسکی شانی درزی بردووە، بەڵام بەگوێرەی پزیشکان، لە ئێستادا تەندروستیی جێگیرە.

ئەمەش گرتەی ڤیدیۆیی ڕووداوەکەیە: 

Hiker's GoPro Captures Terrifying Moment She Plunges Down 50ft Waterfall

Heather shortly after the accident. Credit: Instagram

ز.ن