سەردێڕ:

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم چەند بڕیارێکی دەرکرد

فۆتۆ: 
2019-09-11

12178 جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بڕیاریدا بە پێکهێنانی دوو لیژنە  بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی بودجەی ساڵی ٢٠٢٠ و پرسی سەرژمێری گشتی دانیشتوان کە بڕیارە ساڵی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەشکردووە، هەفتەی داهاتوو شاندێکی حکومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات بە مەبەستی گفتوگۆ و ئالوگۆڕکردنی زانیاری سەبارەت بە پرسی بودجە و بەشداری هەرێمی کوردستان لە قۆناخی سەرەتای ئامادەکردنی رەشنووسی بودجەی ٢٠٢٠ لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئامادە دەکرێت. بڕیاریشدراوە بانگهێشتی لیژنەکانی ( دارایی، نەوت وگاز ، یاسایی ) لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەرێم بکرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، "رۆژی پێنجشەممە١٢ی ئەیلولی ٢٠١٩  شاندێکی حکومەتی هەرێم لەگەڵ پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ خستنەڕووی داتا و زانیاریی پێویست لە بارەی گفتوگۆی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لیژنەیەکیان سەبارەت بە پڕۆژەی سەرژمێری عێراق کە بڕیارە ساڵی ٢٠٢٠ بەڕێوەبچێت پێکهێناوە، بەمەبەستی "هەلسەنگاندنی پڕۆژەی سەرژمێرییەکە" بەجۆرێک رەچاوی بەرژەوەندی هەرێم  و نەتەوەکان بکرێت.

هاوکات ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم پرۆژەی  تیانووسی بازرگانی ( الدفاتر التجاریة)  پەسەند کرد، کە میکانیزمی نوێ سەبارەت بە رێکخستنەوەی باج لە خۆ دەگرێت.

‌بەپەلە