سەردێڕ:

​ناتانیاهۆ: پلانمان هەیە سەروەری ئیسرائیل بەسەر دۆڵی ئوردن و باکوری دەریای مردوودا ڕابگەیەنین

فۆتۆ: 
2019-09-11

6386 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەگەر لە هەڵبژاردنی هەفتەی داهاتووی وڵاتەکەیدا سەرکەوتن بەدەستبهێنێت سەروەری ئیسرائیل بەسەر بەشێکی کەرتی ڕۆژئاوادا ڕادەگەیەنن.

بنیامین ناتانیاهۆ لە میانی وتارێکیدا ڕۆژی سێشەمە ١٠ ی ئەیلول ڕایگەیاند، پلانیان هەیە لە داهاتوودا سەروەری ئیسرائیل بەسەر دۆڵی ئوردن و باکوری دەریای مردوودا ڕابگەیەنن.

وتیشی بە هەماهەنگیکردن لەگەل ئەمریکادا کاردەکەن بۆ داننان بە سەروەری ئیسرائیل بەسەر هەموو ئۆردوگا جولەکەنشینەکانی کەرتی ڕۆژئاوا.

ئەم وتانەی ناتانیاهۆ کاردانەوەی بەدوای خۆیدا هێنا و بەرپرسانی وڵاتانی ئوردن و تورکیا و سعودیە ڕەخنەی توندیان لێگرت.

لوتکەی عەرەبیش لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەو هەنگاوەی بە پەرەسەندنێکی مەترسیدار و دەستدرێژی وەسفکرد.

سائیب عەریقات دیبلۆماتکاری فەڵەستینیش ڕایگەیاند، راگەیاندنی سەروەری ئیسرائیل بەسەر ئەو ناوچانەدا دەبێتە تاوانی جەنگ و هەموو ئەگەرێکی گەیشتن بە ئاشتی لەناودەبات.

ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٦٧ دا بەشی ڕۆژئاوای دۆڵی ئوردنی داگیرکرد و تەواوی ئەو زەوییانە بە خاکی  وڵاتی "فەلەستینی سەربەخۆ" دەزانێت.