سەردێڕ:

ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێران و بزوتنەوەی حەماسدا سەپاند

لە ساڵیادی روداوەکانی ١١ ی سێپتەمبەردا
فۆتۆ: 
2019-09-11

2572 جار خوێندراوەتەوە

لە ساڵیادی روداوەکانی ١١ ی سێپتەمبەردا ئەمریکا سزای نوێ بەسەرژمارەیەک سەرکردایەتی سوپای پاسدارانی ئێران و بزوتنەوەی حەماس سەپاند.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە لەسەر فەرمانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا سزای داراییان خستۆتە سەر  ١٥ سەرکردەی پاسداران و بزوتنەوەی حەماس هەندێک کەسی نزیک لە رێکخراوی قاعیدە و داعش.

ستیڤن منوچن وەزیری خەزێنەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکردوە روداوەکانی ١١ ی سێپتەمبەر لە مێژویی ئەمریکادا گرنگن و بۆیە ئەمریکا سزای هەموو کەسانە دەدات کە پشتگیری گروپە تیرۆریستەکان بکەن.

١٨ ساڵ بە سەر روداوەکانی یانزەی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١ دا تێدەپەڕێت کە لەلایەن چەند کەسێکی سەر بە رێکخراوی قاعیدەوە بە فڕۆکە هێرش کرایە سەر دوو باڵەخانەی بازرگانی ئەمریکا و بە سەدان کەس کوژران وبرینداربوون.

Image result for 11 september