سەردێڕ:

حەوت ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشایەوە

فۆتۆ: 
2019-09-10

23996 جار خوێندراوەتەوە

حەوت ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕان دەستیان لەکارکێشاوەتەوە و دەڵێن لەدەرەوەی گۆڕان بەردەوام دەبن لەکاری سیاسی.

سابیر ئیسماعیل یەکێک لەو ئەندامانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ئەوان دەیان جار پرۆژە پێشنیاریان داوەتە سەروی خۆیان بەڵام گوێێان لێ نەگیراوەوە و ئێستا گۆڕان لەسەر پەیڕەو و دەستوری خۆی لایداوە بۆیە ئەوان دەستیان لە ئەندامێتی جڤات و گۆڕانیش کێشاوەتەوە.

سابیر ئیسماعیل ئەوەشی وت، ئەوان لەدەرەوەی گۆڕان بەردەوام دەبن لەکاری سیاسی و هەر حزبێک خزمەتی خەڵک بکات پشتیوانی دەبن.

بەپێێ زانیارییەکانی دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تی، ئەو کەسانەی دەستیان لەکارکێشاوەتەوە بریتین لە، ساڵح ژاژڵەیی جێگری سەرۆکی جڤاتی گشتی و سابیر ئیسماعیل و عەلی تاهیر و شەریف قادر و عادل کاکەیی و ئاوات بەهادین و حەیدەر ستار ئەندامانی جڤاتی گشتی گۆڕان.