سەردێڕ:

تۆکیۆ.. زریان ھێڵی کارەبای ٩٠٠ ھەزار ماڵی پچڕاند

١٣٠ گەشتی ئاسمانی ڕاگیران
فۆتۆ: 
2019-09-09

1676 جار خوێندراوەتەوە

دوای گەیشتنی گەردەلولی فاکسای بۆ کەناراوەکانی نزیک شاری تۆکیۆ، ھێڵی کارەبای زیاتر لە ٩٠٠ ھەزار ماڵ پچڕا و تا ئێستاش گیان لەدەستدانی یەک کەس بڵاوکراوەتەوە.

زریانی فاکسای بە خێرایی ٢١٠ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، یەکێکە لە بەھێزترین زریانەکان کە تا ئێستا پایتەختی ژاپۆنی گرتبێتەوە.

بەھۆی کاریگەری ئەم زریانەوە زیاتر لە ١٣٠ گەشتی ئاسمانی ڕاگیران و بۆماوەی چەند کاتژمێڕێک جوڵەی شەمەندەفەرەکان وەستێنران.

پچڕانی ھێڵەکانی کارەبای ٩١٠ ھەزار ماڵ بووە ھۆی ئەوەی چەندین کاتژمێر لە تاریکیدا بەسەربەرن، ھەروەھا لەشاری کانگاوا ھێڵی کارەبای تەواوی شارەکە بۆ چەند کاتژمێرێک پچڕا و کاربەدەستانی شارەکە ھۆشدارییان دایە ھاوڵاتییان بەمانەوە لە ماڵەکانیاندا.

یەکێک لە بەرپرسانی ناوخۆ بۆ میدیای میلی ژاپۆن وتی: " تاکو ئەمڕۆ ھیچ بارودۆخێکی لەو شێوەیەی نەبینوە".

لەسەرەتای نزیکبوونەوەی زریانەکە فەرمان درا بە ھاوڵاتییانی شارەکانی کاناگاوا، شیزۆکا و بەشێک لە تۆکیۆ بە جێھێشتنی ماڵی ٣٩٠ ھەزار کەس لەو ناوچانەدا.

ئەم زریانە لە کاتێکدا گەیشتە ژاپۆن کە ئامادەی بەڕێوەچونی پێشبڕکێی جامی جیھانی ڕەگبی بوون و چاوەڕواندەکرا زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار کەس بۆ بینینی ئەو پێشبڕکێیە بۆ دەرەوەی وڵات گەشت بکەن.
گەردەلولی فاکسای لە ئێستادا بە ئاڕاستەی زەریای ئارام دەڕوات و ئەگەری بومەلەرزە و لافاوی بەھێز ھەیە.

لە ڕۆژانی کۆتایی ھەفتەی ڕابردوودا  زریانێکی بەھێز گەیشتە کەناراوەکانی کۆریا و بوە ھۆی گیان لەدەستدانی ھەشت کەس.

طوفان فاکسایImage result for ‫طوفان برق ۹۰۰ هزار خانه در توکیو را قطع کرد‬‎

Image result for ‫طوفان برق ۹۰۰ هزار خانه در توکیو را قطع کرد‬‎