سەردێڕ:

هێزەکانی حەشدی شەعبی لە خاکی سوریادا بۆردومانکران

فۆتۆ: 
2019-09-09

6115 جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوە ئەمنییەکانی عێراق ڕایانگەیاند، شەوی ڕابردوو بۆردومانی هێزێکی حەشدی شەعبی عێراقی کراوە لە ناو خاکی سوریادا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی عێراق بە ماڵپەڕی ڕوسیاتودەی ڕاگەیاند، هێزەکەی حەشدی شەعبی لە شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سەر سنوری عێراق، لەلایەن فڕۆکەی نەناسراوەوە بۆردومانکراون.

ئاماژەش بەوەکراوە، هێزەکە پێنج جار بۆردومانکراون کە جیاوازی کات لە نێوان بۆردومانەکاندا لە خولەکێک زیاتر نەبووە.

لەلایەکی دیکەوە ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ پشتڕاستی کردەوە کە هێزەکانی ئێران و گروپە چەکدارییەکانی نزیک لەو وڵاتە هێرشکراوە سەریان و بەهۆیەوە ١٨ کەس کوژراون.

ئەو ماڵپەڕە ئەوەشی نوسیووە، هێزە چەکدارییەکانی حزبوڵای لوبنانی و حزبوڵای عێراقی، بزوتنەوەی نوجەبا، هێزی فاتمیون و زەینەبیون لە سنوری نێوان عێراق و سوریا هاتووچۆ دەکەن.

مصدر لـRT: فصائل عراقية مسلحة تعرضت للقصف داخل سوريا (صورة)