سەردێڕ:

قاسم سلێمانى وەڵامى ئیسرائیلى دایەوە

فۆتۆ: 
2019-08-25

15389 جار خوێندراوەتەوە

قاسم سلێمانى ڕایگەیاند، کردەوەکانى ئیسرائیل شێتانەیە و دواین هەناسەیە دەیدات.

قاسم سلێمانى فەرماندەى فەیلەقى قودسى سەربە سوپاى پاسدارانى ئێران لە تویتێکیدا وەڵامى هێرشەکانى ئیسرائیلى دایەوە و ڕایگەیاند، کردەوەکانى ئەم دواییەى ئیسرائیل شێتانەیە و بێگومان دواین بڕیارە هەڕەمەکییەکانى دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتەیە.

ئەو لێدوانەى قاسم سلێمانى دواى لێدوانێکى سەرۆک وەزیرانى ئیسرائیل هات کە هەڕەشەى لەو وڵاتانە کرد کە لە خاکەکەیانەوە هێرش دەکرێتە سەر ئیسرائیل.

بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاندبوو، فەیلەقى قودسى ئێرانى  یەکەیەکى تایبەتى ڕەوانەى سوریا کردووە لەپێناو ڕووبەڕووبونەوەى ئیسرائیل لە ناوچەى جۆلان.

ئاماژەى بەوەش کرد، تەلئەبیب بە هیچ شێوەیەک ڕازى نابێت لە هیچ وڵاتێکەوە هێرشى بکرێتەسەر