سەردێڕ:

ھەفتەی داھاتوو پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیی تاوتوێ دەکات

فۆتۆ: 
2019-08-25

1716 جار خوێندراوەتەوە

ڕاوێژكارێكی په‌رله‌مان ڕایگەیاند، بڕیارە یەکشەممەى داهاتوو ١ی ئەیلولی ٢٠١٩، پەرلەمانی کوردستان کۆببێتەوە و پڕۆژه‌ یاسای چاكسازیی جه‌وهه‌ری كاره‌كان ‌بێت.

تاریق جه‌وهه‌ر ڕاوێژكار له‌ په‌رله‌مانی كوردستان به‌ ئێن ئاڕ تیی ڕاگه‌یاند، له‌ وه‌رزی پایزه‌ی یاسادانان ده‌بێت گه‌ڕانه‌وه‌ی مووچه‌ی پاشه‌كه‌وتكراوی فه‌رمانبه‌ران له‌ پڕۆژه‌ یاسای چاكسازی چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزرێته‌وه‌ و، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت هه‌ر له‌ وه‌رزى یاسادانان بابه‌تی ناردنی بودجه‌ی ساڵی ٢٠٢٠ی هه‌رێمی كوردستان كارێكی گرنگی لیژنه‌ی دارایی بێت.

ئه‌و ڕاوێژكاره‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاشیگه‌یاند، کۆبوونەوەکەی هەفتەی داهاتووی پەرلەمان، تەنھا کردنەوەی خولی یاسادانان دەبێت، ھیچ بەرنامەیەکی کاری تێدا نابێت.

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، رۆژی ١٥ی تەموزی ٢٠١٩، تا ١ی ئەیلول، پشووی ھاوینەی پەرلەمانی کوردستان بوو، بەو هۆیەشەوە پەرلەمان کۆبوونەوەکانی راگرت و تەنھا کۆبوونەوەی لیژنەکان ئەنجامدران.