سەردێڕ:

هەرێم.. سێ سەربازی تورکیا کوژران

فۆتۆ: 
2019-08-25

3008 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هێزەکانی پەکەکە، سێ سەربازی تورکیا کوژراون و حەوتی دیکەش برینداربوون.

وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردووە، سەربازە بریندارەکان بۆ وەرگرتنی چارەسەر گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، سێیەم قۆناغی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەی تورکیا لە خاکی هەرێم کە ناونراوە "ئۆپراسیۆنی چنگ" بەردەوام دەبێت.

لە چوارچێوەى شەڕ و پێکدادانەکانى نێوان تورکیا و گەریلاکانى پەکەکە، سوپاى تورکیا بەردەوام بۆردومان و تۆپبارانی سنورەکانی برادۆست و زاخۆ و ئامێدی و بناری قەندیلی کردووە و بەوهۆیەشەوە لەگەڵ بە ئامانجگرتنى پێگەکانى پەکەکە، زیانی گیانی و مادیش بەر دانیشتووانی ئەو ناوچانە کەوتووە.