سەردێڕ:

سەعدى پیرە: هیچ پاساوێک نەماوە بۆ نەبەستنى کۆنگرەى یەکێتى

فۆتۆ: 
2019-08-25

1442 جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی یەکێتى رایگەیاند، هیچ پاساوێک نەماوە بۆ نەبەستنى کۆنگرەى یەکێتى و بەڕێوەبردنى ئەو حزبە بە ئاڕاستەیەکى خراپدا دەڕوات و پێویستى بە رێکخستنەوە هەیە.

سەعدى ئەحمەد پیرە لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، چەند پێشنیازێک هەیە بۆ گۆڕانکارییەکان لە پەیکەرى سەرکردایەتى یەکێتى لە کۆنگرەدا، یەکێکیان ئەوەیە وەکو خۆى بمێنێتەوە، پێشنیازێکى دیکەش ئەوەیە هاوسەرۆکایەتى دابنرێت و بەپێی پێشنیازێکى دیکەش چەند جێگرێک بۆ سکرتێر دادەنرێت و ئەو پرسانە لەکۆنگرە یەکلایی دەکرێنەوە.

لەبارەى پرسی پارێزگارى کەرکوکەوە، باسی لەوەکردووە، ئەگەر لەگەڵ پارتى لەسەر پرسی پارێزگارى کەرکوک رێکنەکەوتنایە پارتى دەیتوانى رێگربێت، ئیستاش لەجیاتى ئەوەى پارتى بچێت لایەنەکانى دیکە هان بدات بۆ رێگرتن لەیەکێتى، پێویستە هەردوولا پێکەوە کاربکەن بۆ دانانى پارێزگارێک بۆ کەرکوک.

باسى لەوەشکرد، لیژنەى هاوبەشى یەکێتى و پارتى سەردانى لایەنەکان دەکەن و پێویستە بەزویی کۆتایی بەو پرسە بهێنرێت.