سەردێڕ:

ئەمساڵ زیاتر لە ٤٥ هەزار کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا

فۆتۆ: 
2019-08-25

1947 جار خوێندراوەتەوە

نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠١٩ەوە زیاتر لە ٤٥ هەزار کۆچبەر بە ڕێگای ئاوی خۆیان گەیاندووەتە وڵاتانی ئەوروپا.

ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاندووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە، ٤٥ هەزار و ٥٠٥ کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەوروپا، هاوکات ٨٥٩ کۆچبەریش لە دەریادا خنکاون.

بە گوێرەی ئاماری ڕێکخراوەکە، زیاتر لە نیوەی ژمارەی کۆچبەرانی ئەمساڵ کە ٢٣ هەزار و ١٩٣ کەس بوون لە ڕێگای دەریای ئیجەوە گەیشتوونەتە وڵاتی یۆنان.

لە هەمان ماوەدا، ١٤ هەزار و ٦٨٠ کۆچبەری دیکە لە ڕێگای دەریای ناوەڕاستەوە خۆیان گەیاندووەتە وڵاتی ئیسپانیا، جگە لەوانیش ٥٧ کۆچبەر لەو دەریایەدا خنکاون.

 بە گوێرەی ئامارەکانی ڕێکخراوەکە، ژمارەی ئەو کۆچبەرانەی ئەمساڵ گەیشتوونەتە وڵاتانی ئەوروپا بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمیکردووە، کە ساڵی ڕابردوو لە هەمان ماوەدا ٦٤ هەزار و ٨٣٦ کۆچبەر لەڕێگەی دەریاییەوە گەیشتوونەتە ئەوروپا.