سەردێڕ:

عەریزەنووسەکانى سلێمانى مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند

فۆتۆ: 
2019-08-25

3740 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ عەریزە نووسەکانى سلێمانى بەهۆى بە ئەلیکترۆنى کردنى عەریزە و گرانبوونى نرخەکەى مانگرتنیان لە کارکردن راگەیاند.

ئەو عەریزە نووسانە ئاماژەیان بەوەکردووە، بەهیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەو سیستەمەدا نین و داوادەکەن کارى ئەو کۆمپانیایە رابگیرێت کە بە شێوەى ئەلیکترۆنى عەریزە بۆ هاوڵاتییان دەنووسێت، ئەگەرنا، نابێت ببنە کارمەندى کۆمپانیا و وەکو رابردوو کارەکانیان بکەن.

راشیانگەیاند، پێویستە لەگەڵ کۆمپانیاکە کۆببنەوە بۆ ئەوەى مافى هاوڵاتییان و عەریزە نووسەکان و دوکانەکانى فۆتۆکۆپیش نەفەوتێت، بەو گرێبەستەى کە بۆ ماوەى ٢٥ ساڵ لەگەڵ وەزارەتى داد کردوویانە.

هاوڵاتییەکیش دەڵێت، بۆ عەریزەیەک داواى ٣٥ هەزار دیناریان کردووە و لە توانایدا نەبووە بیدات و بەهەمان شێوەى رابردووش کارەکانیان رایی دەکرێت.