سەردێڕ:

وەزیرى پەروەردە: پێداچوونەوە بە میلاکى مامۆستایاندا دەکەین

فۆتۆ: 
2019-08-25

4629 جار خوێندراوەتەوە

وەزیرى پەروەردەى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، ئەنجومەنى وەزیران لیژنەیەکى پێکهێناوە بۆ دروستکردنى ئەنجومەنى راژە بەمەبەستى پێداچونەوە بە میلاکى سەرجەم فەرمانبەراندا.

ئالان حەمەسەعید لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا ئاماژەى بەوەکرد، لەچوارچێوەى کارەکانى پێداچونەوە بە میلاکاتدان وەکو وەزارەتى پەروەردە پێداچوونەوە بە میلاکى مامۆستایاندا دەکەن.

وتیشى، ئەو پرۆسەیە کاتى پێدەچێت و سەرەتا پێداچوونەوە بە میلاکاتى مامۆستایانى ناو شار دەکەن.

باسی لەوەشکردووە، لیژنەیەکیش پێکهاتووە لە وەزارەتەکەیان بۆ ئەوەى کارنامەى وەزارەتەکەیان بۆ کابینەى نوێی حکومەت ئامادەبکەن کە لەسەر بنەماى راپۆرت و داخوازى بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانى پەروەردەیە.