سەردێڕ:

جەلەولا.. لە تەقینەوەیەکدا سێ سەربازى سوپاى عێراق برینداربوون

بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکى سوپاى عێراقدا تەقیوەتەوە
فۆتۆ: 
2019-08-25

1008 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، گەرمیان، گەرمیان حەمەى پور

بۆمبێکى چێنراو لە گوندێکى جەلەولا بە ئۆتۆمبێلێکى سوپاى عێراقدا تەقییەوە و سێ سەرباز برینداربوون.

پەیامنێرى دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ لەگوندی  ئیسلاحی سەر بە ناحیەى جەلەولا بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ھامەری سوپای عێراقدا تەقیەوە.

وتیشی، بەهۆى تەقینەوەکەوە سێ سەربازى سوپاى عێراق برینداربوون.

ئاماژەى بەوەشکرد، شەوی ڕابرووش لە هەمان شوێن بە قەناس لە سەربازێک دراوە و بەسەختی برینداربووە.

ئەوەش لەکاتێکدایە شەوى رابردووش لە هێرشێکى چەکدارى داعشدا لە قەزاى داقوق شەش هاوڵاتیی کوژران و چوارى دیکەش برینداربوون.

ماوەیەکە جموجۆڵى چەکدارانى داعش لە ناوچە جێناکۆکەکان زیادیکردووە و ناوبەناو رووبەرووبوونەوەش لەنێوان چەکدارانى داعش و هێزە عێراقییەکان روودەدات.