سەردێڕ:

ئەمڕۆ موچەی ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت

موچەى مانگى ٥
فۆتۆ: 
2019-08-25

24387 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە موچەی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ئەوقاف، سامانە سروشتییەکان، دەزگای ئاسایش و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رۆژی یەکشەممە (٢٥ی ئابی ٢٠١٩) موچەی مانگى ئایارى وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا، ناوخۆ، ئەوقاف، سامانە سروشتییەکان، دەزگای ئاسایش و رەگەزنامە دابەشدەکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە پێشتر وەزارەتى دارایى هەرێم ڕایگەیاندبوو، تا ئێستا پارەى بەغدا نەهاتووە و هەرکاتێک پارەکە گەیشت موچەى تەواوى وەزارەتەکان دابەشدەکەن.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ٥ی ٢٠١٩یە و شەشەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.