سەردێڕ:

کەرکوک.. چوار گوللـە هاوەن ئاڕاستەى گەڕەکێکى داقوق کرا

پێنج کەس برینداربوون
فۆتۆ: 
2019-08-25

2680 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى، کەرکوک، ئاسۆ ئەحمەد

ئەمشەو چوار گولـلە هاوەن ئاراستەی گەڕەکی ئیمام زەینەلعابیدن له داقوق کراوه و پێنج کەس برینداربوون.

سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک بە دیجیتاڵ میدیاى ئێن ئاڕ تى راگەیاند، له کاتژمێر ١١:٣٠خولەکی ئەمشەو چوار گولـلە هاوەن له چەمی رۆخانەوە ئاڕاستەى گەڕەکەکە کراوە و تەقەیەکى زۆر لەو دەوروبەرەدا کراوە.

هاوکات سەرچاوەیەکیش لە نەخۆشخانەى داقوق ئاشکرایکرد، بەهۆى گولـلە هاوەنەکانەوە پێنج کەس بریندارن کە منداڵیشی تێدایە و لە ئێستادا گەیەنراونەتە نەخۆشخانە بەمەبەستى چارەسەرکردنیان.