سەردێڕ:

ناسا لێکۆڵینەوە لە یەکەم کارى تاوانکاریى دەکات کە لە ئاسماندا کراوە

فۆتۆ: 
2019-08-24

11200 جار خوێندراوەتەوە

دەزگاى ناسا لێکۆڵینەوە لە سەرۆکى گروپێکى ئاسمانى دەکات کە هەژمارى بانکى هاوسەری پێشووى لەو کاتەدا شکاندووە کە لە وێستگەى ئاسمانیدا بووە.

بەگوێرەى ئاژانسی نیویۆرک تایمزى ئەمریکى ئان ماکلین سەرۆکی گروپە ئاسمانییەکە دانى بەوەدا ناوە کە لە وێستگە ئاسمانییەکەدا چووەتە ناو هەژمارى بانکى ئەلیکترۆنى خێزانەکەى پێشووىن بەڵام رەتى کردووەتەوە هیچ جۆرە تاوانێکى لەچوارچێوەى هەژمارەکەدا کردبێت.

راپۆرتەکان ئاماژەیان بەوەکردووە، هاوسەرى پێشووى ماکلین ناوى سۆمەر ۆردن بووە و لە لیژنەى بازرگانى فیدڕاڵى سکاڵاى یاسایی لەسەر ماکلین بەرزکردووەتەوە بە تۆمەتى چوونە ناو هەژمارە بانکییەکەیەوە.

رۆژنامەکە ئەوەشی بڵاوکردووەتەوە، ماکلینی پاش گەڕانەوەى لە دانیشتنى بانگهێشتکردنى لە دادگا وتوویەتى، هۆکارى چوونە هەژمارە بانکیەکەى خێزانى پێشووى، بۆ ئەوە بووە دڵنیا بێتەوە هیچ پارەیەکى خێزانەکەى دەستکاری نەکراوە و بزانێت بڕى پارەى چاودێریى کوڕەکەى تێدایە، کە ساڵانە دەبێ بیدات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، روستى هادرین کە پارێزەرى ماکلینە بە توندى رەتى کردەوە کە ماکلین هیچ کارێکى نایاسایی کردبێت و بەتەواوى هاوکاریان بووە.

هەر بەگوێرەى رۆژنامەکە، ماکلین و هاوسەرە پێشووەکەى کە لە فەرماندەیی هەواڵگرى سەر بە هێزە ئاسمانییەکانى ئەمریکا کاریان کردووە، ساڵى ٢٠١٤ هاوسەرگیرییان کردووە و ساڵى ٢٠١٨ جیابوونەتەوە.

ئەوەش روونکراوەتەوە، لێکۆڵەران لە نوسینگەى پشکنەرى گشتى لە ناسا دوو ئافرەتیان بانگهێشتکردووە بۆ لێکۆڵینەوەى زیاتر لە شکاندنى هەژمارە بانکییەکە.

مکلین لە ئەکادیمیاى وێست بوینتى سەربازیی بووە لە مەرموقە و زیاتر لە ٨٠٠ سەعات فرۆکەوانى سەربازیی بووە لە عێراق و دواتر هەستاوە بە تاقیکردنەوە بە فرۆکەوانە ئاسمانییە نوێیەکان و دواتر لە ساڵى ٢٠١٣ بۆ کارکردن لە ناسا هەڵبژێردرا.