سەردێڕ:

سلێمانى.. بە تۆمەتی ڕفاندنی کچێک سێ کەس دەستگیرکران

لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک
فۆتۆ: 
2019-08-24

9982 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی سلێمانى رایگەیاند، سێ کەسیان بە تۆمەتى رفاندنى کچێک دەستگیرکردووە.

بەپێی راگەیەندراوێکى بەڕێوەبەرایەتیى پۆلیسی سلێمانى، پاش تۆمارکردنی سکاڵای یاسایی لەلایەن ھاوڵاتییەکەوە، کە کچەکەی ڕفێندراوە، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لەکاتى دەستگیرکردنى تۆمەتباری سەرەکیی رفاندنەکە، کچەکەش لەگەڵیدا بووە، پێش ئەوەش دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.

پۆلیسی سلێمانى راشیگەیاندووە، لە ئێستادا ھەرسێ تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی ٤٢١ ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.