سەردێڕ:

منداڵێکى یەک رۆژە لە کەلار فڕێدرا

فۆتۆ: 
2019-08-24

2938 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی گەرمیان ئاشکرایکرد، بەیانى ئەمڕۆ منداڵێک لە بەردەمى مزگەتێکى کەلار فڕێدرا کە تەمەنى تەنها یەک رۆژە.

بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، بەیانی ئەمڕۆ شەمە لەکاتی نوێژی بەیانیدا لەبەردەم مزگەوتی بوخاری قەزای کەلار منداڵێک فڕێ درا و لەئێستادا منداڵەکە لەبەشی منداڵانە لەنەخۆشخانەی گشتی کەلارە و لەژێرچاودێریی پزیشکدایە.

راشیگەیاندووە، بەوتەی پزیشک منداڵەکە لەڕەگەزی نێرە و تەمەنی یەک ڕۆژە و باری تەندروستیشی جێگیرە.

روونیشیکردووەتەوە، پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆکردووەتەوە و لێکۆڵینەوە لە ناسنامەی ئەومنداڵە دەکات.