سەردێڕ:

خالید شوانی: پێویستە هێزە کوردییەکان رێگە نەدەن سەرژمێرى لەکەرکوک بکرێت

فۆتۆ: 
2019-08-24

2344 جار خوێندراوەتەوە

وەزیری هەرێم بۆ كاروباری هەرێم و بەغدا ڕایگەیاند، پێویستە هێزە کوردییەکان رێگە نەدەن سەرژمێرى لەکەرکوک بکرێت.

خالید شوانی کە هاوکات ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیە بە دەنگى ئەمریکاى ڕاگەیاندووە، سەرژمێرىی لە ئێستادا بە زیانى کورد تەواو دەبێت، چونکە ئاوارەیەکى زۆر هێنراونەتە کەرکوک و هێزێکى نامۆ هەوڵى گۆڕینى دیمۆگرافیاى کەرکوک دەدات.

ڕاشیگەیاندووە، کورد خۆى بۆ هەڵبژاردنى ئەنجومەنى پارێزگاکان و سەرژمێرى لە کەرکوک ئامادە نەکات، ئەوا دەرئەنجامێکى مەترسیدارى دەبێت.

ئەوە لەکاتێکدایە پێشتر عادل عەبدولمەهدى سەرۆک وەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، لە نیسانى ساڵى ٢٠٢٠دا هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق و لەناویشیاندا دواى زیاتر لە ١٥ ساڵ پارێزگاى کەرکوک بەڕێوەدەچێت و لە پاییزى هەمان ساڵیشدا سەرژمێرى گشتى لە عێراق دەکرێت.