سەردێڕ:

جیابوونەوە لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە لەم وڵاتەدا پەیڕەو دەکرێت

فۆتۆ: 
2019-08-24

2097 جار خوێندراوەتەوە

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "ئینتەرناشیۆناڵ دڤۆرس" ی سویدی، لە داهاتوویەکی نزیکدا ئەو هاوسەرانەی بە نیازی جیابوونەوەن دەتوانن لەڕێگەی ئۆنلاینەوە فۆرمی داواکاری جیابوونەوە پێشکەشی دادگا بکەن.

لینا نیلسۆن، بەڕێوەبەری تەکنەلۆجیای زانیارییەکان لە بەڕێوەبەرایەتی دادگای نیشتیمانی سوید بە ماڵپەرەکەی راگەیاندووە، دەمانەوێت بەکارهێنانی کاغەز بۆ کەمترین ئاست کەمبکەینەوە و خزمەتگوزارییەکانیش بە ئاسانتر بگەن بە هاوڵاتیان و دادگاکان، بەپێی سیستەمی جێبەجێکردنەکە، ئەو هاوسەرانەی بەنیازی جیابوونەوەن فۆرمێک پڕ دەکەنەوە و پێشکەشی بۆ نزیکترین دادگای ناوچەکەی دەکەن.

پاشان بەشێووەیەکی گشتی، دادگا لە زووترین کاتدا کۆتایی بە هاوسەرگیرییەکە دەهێنێت، ئەگەر هاوسەرەکان خۆیان قایل بن و هیچ کامیان بەرپرسیارێتی منداڵی خوار ١٦ ساڵ کەئەستۆ نەگرن، یاخود ئەگەر بۆماوەی لانیکەم دووساڵ بەجیا ژیابن.

بەپێی سەرچاوەکانی زانیاری، سیستەمێکی گەورەتری خزمەتگوزاری دروست دەکرێت کە چەندین خزمەتگوزاری جیاواز لە خۆدەگرێت، بەڵام  لە ئێستادا هیچ ڕوونکردنەوەیەک لەسەر چۆنێتی ئەو خزمەتگوزارییانە و بەرواری کارا بوونییان دیاریی نەکراوە.