سەردێڕ:

١٤یەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان بەڕێوەدەچێت

فۆتۆ: 
2019-08-24

1574 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، مەریوان، عومەر فەتاح

ئەمرۆ ١٤یەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆی سەرشەقامی مەریوان لە رۆهەڵاتی کوردستان و بە بەشداری ٣٨ گروپی جیاواز دەستیپێکرد، بڕیاریشە فێستیڤاڵەکە ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت.

فاروق حەسەن پور، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی راگەیاند،"ئەمساڵ ھەوڵمانداوە کارو گروپی جیاواز بانگھێشت بکەین، خۆشبەختانە ناوەرۆک و پەیامە شانۆییەکانی ئەم خولە لەئاستێکی زۆر بەرزدان".

باسی لەوەشکرد، لەفێستیڤاڵی ئەمساڵدا ٣٨ گروپ بەشدارن و لە ٨٥ شوێنی جیاواز نمایشەکانیان دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، گروپەکان لە لە ٢١ پارێزگای ئێران و ١٣ وڵاتی دەرەوە وەک ئەرمەنستان و روسیاو ئیتالیاو بەرازیل و عێراق بەشدارن، لەھەرێمی کوردستانیشەوە یەک کاری ھاوبەشی نێوان ھونەرمەندانی سلێمانی و مەریوان  بەناوی (کاتژمێر نۆ) لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە.