سەردێڕ:

کەشتییە ئێرانییەکە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە

فۆتۆ: 
2019-08-24

3250 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسی ئەسۆشەیتید پرێس ڕایگەیاند، کەشتی بارهەڵگری نەوتی ئێرانی (ئەدریان داریا) کە پێشتر ناوی (گریس  ١) بووە، ئاراستەکەی خۆدی بەرەو بەندەرێکی تورکیا گۆڕیوە.

کەشتییەکە کە ئێستا لەدەریای ناوەڕاستدایە، بەر لە چەند ڕۆژێک لەکەناراوەکانی یۆنان نزیکببووەوە و حکومەتی واشنتۆنیش داوای لە حکومەتی ئەسینا کردبوو دەست بەسەر کەشتییکەدا بگرێت و رادەستی بکات، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە ڕەتیکردەوە کەشتییەکە لەکەناراوەکانی یۆنان لەنگەر بگرێت.

پێشتریش واشنتۆن هەمان داوای لە حکومەتی جەبەل تاڕق کردبوو، بەڵام حکومەتی ئەو وڵاتە ڕازی نەبوو کەشتییەکە رادەستی ئەمریکا بکات.

ئەوە لە کاتێکدایە ئەمریکا هۆشداریی داوەتە هەر وڵاتێک بەشێوەی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ یارمەتی کەشتییە ئێرانییەکە بدات و کارئاسانی بۆ بکات تا نەتەکەی بفرۆشێت.