سەردێڕ:

حەبێک دروستکراوە کە مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

فۆتۆ: 
2019-08-23

5117 جار خوێندراوەتەوە

حەبێکی ڕۆژانەی پێکهاتوو لە تێکەڵەی چوار دەرمانی جیاواز دروستکراوە کە بە گوێرەی زاناکان مەترسیی تووشبوون بە جەڵتەی دڵ و نەخۆشییەکانی دڵ بە ڕێژەی ٣٣% کەمدەکاتەوە.

ماڵپەڕی بی بی سی بڵاویکردەوە، حەبەکە بە "پۆڵیپی" ناسراوە، پێکدێک لە ماددەی ئەسپیرین بۆ ڕونکردنەوەی خوێن، ماددەی ستاتین بۆ کەمکردنەوەی کۆڵیستڕۆڵ و دوو ماددەی تر بۆ کەمکردنەوەی فشاری خوێن.

لە توێژینەوەکەدا کە لە ڕۆژنامەی پزیشکیی " Lancet"دا بڵاوکراوەتەوە، ٦٨٠٠ کەسی ١٠٠ گوندی جیاوازی وڵاتی ئێران بەشداربوون، نیوەی خەڵکەکە حەبی "پۆڵیپیڵ"یان پێدرا و  چەند ڕێنماییەکیش بۆ باشترکردنی شێوازی ژیانیان، لە کاتێکدا نیوەکەی تریان تەنها ڕێنماییەکانیان پێدرا.

دوای پینج ساڵ لە دەرەنجامدا درکەوتووە، ئەو نیوەیەی کە حەبەکەیان پێدرابوو، ٢٠٢ حاڵەتی نەخۆشی خوێن و دڵی تیادا ڕوویدا، لەکاتێکدا ئەو نیوەیەی کە حەبەکەیان پێنەدرابوو، ٣٠١ حاڵەتی نەخۆشییەکانی دڵی تیادا ڕوویدا.

بەگوێرەی توێژەرانی ئێران و بەریتانیا، حەبەکە کاریگەرییەکەی گەورەی هەبووە و نرخەکەی ڕۆژانە زۆر کەم دەکەوێت، هەروەها پێشنیاریی ئەوە دەکەن کە لە تەمەنێکی دیاریکراودا بدرێت بە هەموو کەسێک، بەتایبەت لە وڵاتە هەژارەکاندا.

Measuring blood pressure

 ز.ن