سەردێڕ:

قەڵادزێ.. کچ و کوڕێک لە زێی بچووکدا خنکان

فۆتۆ: 
2019-08-23

3454 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، قەڵادزێ، ئەیوب عەلی

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کوڕ و کچێکی تەمەن ٢٠ ساڵ لە ئاوی زێی بچووکدا لە سنوری قەڵادزێ خنکاون.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەرین لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوە کردووە، "ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە خێزانی کچەکە بە مەبەستی گەشتوگوزار چوونەتە زێی بچووک، پاش ئەوەی کچەکە دەچێتە ناو قوڵایی ئاوەکە بە مەبەستی مەلەکردن، خۆی بۆ ڕزگار نەکراوە و پاشان خنکاوە."

ئاماژە بەوەش کراوە، گەنجێک کە لەو کاتەدا بە مەبەستی راوە ماسی لە هەمان شوێن بووە، ویستوویەتی وەکو ئەركێکی مرۆڤانە ئەو کچە لە خنکا رزگار بکات، بەڵام ئەویش خنکاوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، پاش توێکاری بۆ تەرمەکانیان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی، تەرمەکانیان ڕادەستی کەسوکاریان کرانەوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە.