سەردێڕ:

نیشانە سەرەکییەکانی شێرپەنجەی هەناو چین؟

فۆتۆ: 
2019-08-23

15200 جار خوێندراوەتەوە

شێرپەنجەی هەناو یەکێکە لەو نەخۆشییە مەترسیدار و کوشندانەی کە زۆرکات نیشانەکانی بە روونی دەرناکەوێت لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی میدیك فۆرم ئاماژەی بەوەکردووە، بەگوێرەی داتاکانی بنکەی توێژینەوە شێرپەنجەییەکان لە بەریتانیا ئاماژە بەوەکراوە،  نەخۆشی شێرپەنجەی هەناو لە قۆڵۆنەوە دەستپێدەکات، لەکاتی زیادبوونیدا تووشی جگەر و سییەکان دەبێت.

هەروەها پسپۆڕان لە سەنتەرەکە دڵنیایی ئەوەیان داوە کە هەرچەندە کەسێك زوو نەخۆشییەکەی دیاری بکرێت، ئەگەری چاكبوونەوەی زیاترە.

بەڵام کێشەکە لەوەدایە کە شێرپەنجەی هەناو نیشانەی روونی نییە، بۆیە زۆرکات کەسەکە پێی نازانێت یاخود وادەزانێت ئەو نیشانانە نەخۆشی دیکەن.

بەگوێرەی وتەی زانایان ئاماژە بەوەکراوە دەکرێت نیشانەکانی شێرپەنجەی هەناو بەشێوەی: دابەزاندنی کێش، ئازاری خوارەوەی سك، ئاوسان و ناڕەحەتی، تێكچوونەکانی کرداری هەرس و بوونی خوێن لە پیساییدا.

توێژەران ئەوەیان روونکردووەتەوە، ئەگەر ئەم نیشانانە بەردەوام بن لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا دەبێت سەردانی پزیشك بکرێت.

پسپۆران ناتوانن هۆکاری دەرکەوتنی شێرپەنجە دیاری بکەن، بەڵام ئەنجامی ژمارەیەکی زۆر لە توێژینەوەکان دڵنیایی ئەوەیانداوە کە خواردنی ئەو ماددە خۆراکییانەی کە دەوڵمەندن بە ریشاڵە خۆراکییەکان و وازهێنان لە خووە خراپەکان مەترسیی بەرەوپێشچوونی ئەو نەخۆشییە کەمدەکاتەوە.

هەروەها ئەوەش روونکراوەتەوە کە سیستمی خواردنی تەندروست رێگە دەگرێت لە بەرەوپێشچوونی شێرپەنجەی هەناو بەڕاددەی %٥٤.

ژ.ن