سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. شێوازی دانیشتنی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا بووە جێی سەرنجى میدیاکان

فۆتۆ: 
2019-08-23

29342 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی وەزیرانی بەریتانیا بۆریس جۆنسۆن لە یەکەم گەشتیدا بۆ دەرەوەی وڵات لەکاتێکدا کە سەردانی کۆشکی ئیلیزیەی کردبوو، بەشێوەیەکی وادەردەکەوت کە لە ماڵی خۆی دانیشتبێت و قاچی لەسەر ئەو مێزە دانابوو کە لەبەردەمیدایە.

لە هەواڵێکدا ماڵپەڕی سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردوە، لە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە کە جۆنسۆن لەو کاتەی کە لە کۆشکی سەرۆکایەتی فەڕەنسادایە، گاڵتە لەگەڵ فۆتۆگرافەرەکاندا دەکات، بۆ ماوەیەك قاچی لەسەر ئەو مێزە دادەنێت کە لە بەردەمیدایە، دواتر دەست بۆ رۆژنامەنوسێك بەرزدەکاتەوە و کە ماکرۆن ئەوە دەبینێت پێدەکەنێت.

ئەمەش دوای ئەوە هات کە جۆنسۆن و ماکرۆن بەیەکەوە دانیشتبوون و بەیەکەوە قسەیان دەکرد.

هەر لە رابردوودا سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا پرۆتۆکۆلی شاهانەیی شکاندووە کاتێك کە چاوی بە شاژن ئیلیزابێسی دووەم کەوتووە لە کۆشکی باکنگهام.

بەر لە کۆبوونەوەکە یەکێك لە هاوکارانی جۆنسۆن پێی وتبوو کە پاش چاوپێکەوتن لەگەڵ شاژن دەبێت وردەکاریی چاوپێکەوتنەکە بە شاراوەیی بمێنێتەوە و باسی هیچ شتێك نەکات کە پەیوەندی بە کۆبوونەوەکەوە هەبێت، بەڵام پاش تەواوبوونی ئەو چاوپێکەوتنە کە ٢٥ خولەكی خایاند، ناوبراو نەوەستا و راستەوخۆ باسی کۆبوونەوەکەی کرد.