سەردێڕ:

رۆژی یەکشەممە موچەی ئەم شوێنە دابەشدەکرێت

موچەی مانگی ئایار
فۆتۆ: 
2019-08-16

190538 جار خوێندراوەتەوە

دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی، هەولێر، هێرش قادر

وەزارەتی دارایی و ئابوری رایگەیاند، رۆژی یەکشەممە موچەی ئەنجومەنی دادوەری دابەشدەکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند، رۆژی یەکشەممە (١٨ی ئابی ٢٠١٩) موچەی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان دابەشدەکرێت.

ئەم موچەیەی دابەشدەکرێت موچەی مانگی ئایاری ٢٠١٩یە و شەشەم موچەیە کە بەبێ پاشەکەوت دابەشدەکرێت.

ڕۆژى ٨ى ئازارى ٢٠١٩ حکومەتى هەرێم کۆتاییهاتنى سیستمى پاشەکەوتى ڕاگەیاند و موچەى مانگى ١٢ى ساڵى ڕابردووش بەبێ پاشەکەوت دابەشکرا.