فۆتۆ:
2019-08-11
2298 جار خوێندراوەتەوە
لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی لەنێویشیاندا چاڤی لاند وەک گەورەترین پڕۆژەی گەشتیاری لەسەر ئاستى عێراق بە هەزاران هاوڵاتی و گەشتیار سەردانیان کرد.
خێزانێک کە لە شاری بەغداوە هاتوون باس لە جوانیی سروشتی سلێمانی و چاڤی لاند دەکەن، سەرسامن بە خزمەتگوزاریی و سروشتی پرۆژەکە.
هاوڵاتییەکیش بە گرنگییەوە دەڕوانێتە خزمەتگوزارییەکانی چاڤی لاند و بە پێوستی دەزانێت بۆ جوانکردنی سیمای شار و راکێشانی گەشتیاران پرۆژەی گەشتیاریى هاوشێوە دروستبکرێت.
چاڤی لاند خۆی ئامادەکردووە بە درێژایی حەوت ڕۆژى داهاتوو بە سەرجەم یاری و خزمەتگوزارییەکانییەوە پێشوازی لە زۆرترین گەشتیار و هاوڵاتییان بکات.
ئارام ئەحمەد بەڕێوەبەری کارگێڕیی کۆمپانیای چاڤیش دەڵێت، هەموو رێکارێکی سەلامەت و خۆشگوزەرانییان بۆ گەشتیارەکانیان دابینکردووە و لەم چەند رۆژەدا گەشتیارێکى زۆر روو لە چاڤی لاند دەکەن.
هاوینەهەوار و سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکانی سلێمانی لە رۆژانی جەژن و بۆنەکانى دیکەدا سەرنجی زۆرترن گەشتیاری ناوخۆیی و دەرەکی بەلاى خۆیاندا رادەکێشێن. ئەوەش وایکردووە بەراورد بە شارەکانی دیکەی هەرێم گەشتیارێکی زیاتر روو لە سلێمانی بکەن.